راپۆرت

پارتى به‌ شكستى گه‌وره‌وه ده‌چێته‌ هه‌ڵبژاردن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتى به‌ شكستى گه‌وره‌وه ده‌چێته‌ هه‌ڵبژاردن

مه‌ودا میدیا-

سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان دواى ئه‌وه‌ى دڵنیابوونه‌وه‌ له‌وه‌ى هیچ رێگایه‌كى تر نییه‌ و ده‌بێت به‌و حاڵه‌وه‌ بچنه‌ هه‌ڵبژاردن، بۆیه‌ به‌ناچارى رۆژێكیان بۆ هه‌ڵبژاردن دیاریكرد.

پارتى ترسى گه‌وره‌ى له‌هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت دواى لابردنى 11 كورسى كۆتاكان كه‌ هه‌میشه‌ به‌ كورسى پارتى حسابكراون، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له‌ لایه‌ن كۆمسیۆنى عیراق، هیچ مه‌ودایه‌كى بۆ ساخته‌كاریی پارتى نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌ له‌ سنورى دهۆك و هه‌ولێر.

پارتى به‌ناچارى ده‌چێته‌ هه‌ڵبژاردن و به‌ڕاى شاره‌زایانیش پارتى له‌ 30 بۆ 33 كورسى زیاتر ناهێنێت، چونكه‌ ناتوانێت ساخته‌كاریی بكات و به‌ ساخته‌كردن ژماره‌ى كورسى و ده‌نگه‌كان به‌رزبكاته‌وه‌.

مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌دواى دیاریكردنى رۆژی 20ى تشرینى یه‌كه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتى "هیوادارین هه‌ڵبژاردنێكى پاك بكرێت" ئه‌و قسه‌ى بارزانى له‌كاتێكدایه‌ پێشتر حزبه‌كانى تر ده‌یانكرد، به‌ڵام ئێستا پارتى ده‌یكات، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات پارتى به‌ته‌واوى ترسى هه‌یه‌ و ده‌زانن كه‌ ژماره‌ى كورسییه‌كانیان كه‌م ده‌كات.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، له‌ ناوچه‌ى بادینان، ركابه‌رى پارتى، یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانه‌، كه‌ له‌دوایین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق توانى رێژه‌یه‌كى زۆرى ده‌نگى دهۆك و بادینان ببات و دوو كورسی مسه‌وگه‌ر كرد، ئه‌وه‌ش ترسێكى ترى پارتییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن.

هه‌روه‌ها "شێوازى فره‌ بازنه‌یی یه‌كێك بوو له‌و داواكارییانه‌ى یه‌كێتى كه‌ پێداگرى كرد و دادگاى فیدراڵییش په‌سه‌ندى كرد، ئه‌مه‌ش كه‌وتنێكى تر بوو بۆ ئه‌و حزبه‌ چونكه‌ پارتى له‌ هه‌ڵبژاردنى فره‌ بازنه‌یی تووشى كێشه‌ ده‌بێته‌وه‌ و كاندیده‌كانیان ناتوانن ده‌نگى پێویست بهێنن".

ئه‌مجه‌د عه‌لى، چاودێرى سیاسیی به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى به‌ناچاریی كاتى هه‌ڵبژاردنى دیاریكرد، چونكه‌ ئه‌گه‌ر دیاری نه‌كردایه‌، كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق خۆى كاتێكى دیاری ده‌كرد، پارتى ئێستاش دڵنیایه‌ له‌وه‌ى هه‌ركاتێك هه‌ڵبژاردن بكرێت تووشى شكستى گه‌وره‌ ده‌بێت و به‌ڵام هیچ رێگه‌یه‌كى بۆ نه‌مایه‌وه‌".

وتیشى "پێشتریش دادگاى فیدراڵیی عیراقى به‌ ناده‌ستورى و نایاسایی و دادگاى سه‌وره‌ى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس ناوده‌برد، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت هاناى بۆ برد و سكاڵاى تۆماركرد، له‌وه‌شدا دانانبوو به‌ دادگاكه‌ و بۆیه‌ ده‌بێت بۆ له‌مه‌ودوا به‌ ناچارى بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵیی جێبه‌جێ بكات و پێوه‌ى پابه‌ندبێت".


Qaiwan
Qaiwan