کوردستانی
قیرتاوكردنی رێگایه‌كى گرنگ ده‌ستیپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پڕۆژەى قیرتاوكردنی رێگای دێلێژە - سەنگاو لە گەرمیان ده‌ستیپێكرد و بڕیارە لەماوەی شه‌ش مانگ و 20 رۆژدا كارەكانی تەواو ببێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "پرۆژه‌كه بڕی ملیارێك و 100 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە و بڕیارە لەماوەی 200 رۆژدا كارەكانی تەواو بێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "رێگاكە ئیدارەی گەرمیان بە پارێزگای سلێمانییەوە دەبەستێتەوە و لە رووی گەشتیاریشەوە هاتوچۆی هاوڵاتییان ئاسان دەكات".
پێشتریش مه‌ودا میدیا له به‌دواداچوونێكیدا له سه‌ر رێگاوبانه‌كانى سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان له زارى عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی رێگاوبانى ئیداره‌كه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه رێگاى دیلێژه قیرتاو ده‌كرێت، كه ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌كاره‌كانى ئةو ثرؤذةية كرا.
كلیك له‌م لینكه به بۆ بینینى به‌دواداچوونه‌كه‌ى پێشتر
https://mewdamedia.com/articles/37980
پ ح ع