راپۆرت
پێش هه‌ڵبژاردن كۆنفرانس پارتى هه‌ڵوه‌راند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
چه‌ند رۆژێكه كۆنفرانسى ناوخۆییه‌كانى پارتى له لقه‌كان ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام وه‌ك پیشه‌ى هه‌میشه‌ى به‌هۆى ده‌ستوه‌ردان و ساخته‌كارى و رێگریكردن، به سه‌دان و هه‌زاران كه‌س وازیان له‌و حزبه هێناوه.
له كۆنفرانسى ناوخۆیی پارتى له لقه‌كانى، كه‌سانێك به‌رپرس له‌و حزبه یارییان به ده‌نگى كاندیده‌كان كردووه و كه‌سانى نزیكى خۆیان ده‌رچاندووه، ئه‌وه‌ش توڕه‌یی كادیر و ئه‌ندامانى ئه‌و حزبه‌ى لێكه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه به سه‌دان كادیر و ئه‌ندامى ئه‌و حزبه وازیان هێناوه.
سه‌ید عه‌لى ئه‌حمه‌د، كادیرى پێشكه‌وتوى پارتى له‌و باره‌وه نوسیویه‌تى "به سه‌دان كادیر و ئه‌ندام و ده‌نگده‌رى پارتى بووین، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و یاریه‌و ئه‌و ساخته‌كارى و ئه‌و بێویژدانییه‌ى له‌ناو ئه‌و حزبه به‌رانبه‌ر به ئێمه كرا له كۆنفرانس، بڕیارماندا واز له پارتى بهێنین و بۆ هه‌ڵبژاردنیش ده‌نگ به‌و حزبه نه‌ده‌ین".
مه‌ریوان حاجى عه‌لى، كادیرێكى تر‌ى پارتى نوسیویه‌تى "به‌هۆى ئه‌و گزى و ساخته‌كارییه‌ى له سنورى لقى 12 كرا به‌رانبه‌ر به ئێمه، بڕیارمدا بۆ هه‌میشه واز له پارتى بهێنم".
به راى چاودێران و شاره‌زایانیش "كۆنفرانسى ناوخۆیی پارتى به‌هۆى ئه‌وه‌ى وه‌ك پیشه‌ى هه‌میشه‌ییان ساخته‌كاریی و گرزى و یاریی به ده‌نگ ده‌كه‌ن، زیانێكى گه‌وره له‌و حزبه ده‌دات و پێش هه‌ڵبژاردن كۆنفرانس پارتى هه‌ڵده‌وه‌رێنێت".
ته‌نیا ئه‌وه‌ش نییه له سنورى لقى گه‌رمیانى پارتى، شه‌ڕه بۆكس له‌نێوان كادیره‌كان و كاندیده‌كان دروستبوو به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك برینداربوون.