عیراقی

گۆڕانكاری لە كارتی نیشتمانیدا دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕانكاری لە كارتی نیشتمانیدا دەكرێت
مەودا میدیا-
حكومەتی عیراق بڕیاری گۆڕانكاریكردنی لە كارتی نیشتمانی خستە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام هێشتا هیچ رێنماییەك لەسەر ئەو گۆڕاكارییانە بە هەرێمی كوردستان نەگەیشتووە. 

عەقید ئازاد ئیبراهیم، لێپرسراوی بەشی كارتی نیشتمانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و باری شارستانی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"رێنمایی گۆڕانكاریكردن لە كارتی نیشتمانی هێشتا نەگەیشتووەتە لای ئەوان و هەمان رێكارەكانی پێشووتر لە پێدانی كارتی نیشتمانی بە هاوڵاتییان جێبەجێدەكەن".

وتیشی"گۆڕانكارییەكە هیچ شتێك لە رێنمایی و رێكارەكانی پێدانی كارتی نیشتمانی ناگۆڕێت،  تەنها ئەوەی كە گۆڕانكاری تێدا كراوەیە رەنگی كارتەكەیە كە دەبێت بە ملەوەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هەركات رێنماییەكە بگات بە دەستیان هەموو لایەك ئاگادار دەكەنەوە، بەڵام ئەو كاتیش هیچ لە ئەركی ئەوان ناگۆرێت، چونكە كارتی نیشتمانی هەمووی لە بەغدا چاپ دەكرێت". 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان