راپۆرت

مه‌ترسیی گه‌وره‌ له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌ترسیی گه‌وره‌ له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌رپرسێكى حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ئاشكرایده‌كات، توركیا به‌درێژایى 50 كیلۆمه‌ترو به‌قووڵایى 30 كیلۆمه‌تر نزیكى هه‌ولێر بووه‌ته‌وه‌، میدیاى توركیاش ئاشكرایكردووه‌، عێراق گڵۆپى سه‌وزى بۆ توركیا هه‌ڵكردووه‌.

میدیاکانی تورکیا باس لەبوونی رێککەوتنێک لەگەڵ بەغدا دەکەن کە بەگوێره‌ى ئەوە، رێگەی پێدەدات بچێتە ناو خاکی عێراقەوە و ناوەندێکی ئۆپەراسیۆن دابمەزرێنێت، بەڵام لیژنەی ئاسایش‌و بەرگریی لەپەرلەمانی عیراق رەتیکردەوە رێککەوتنێکی لەو شێوەیەی نێوان هەردوو وڵات هەبێت.

عەلاوی نیعمە، ئەندامی لیژنەی ئاسایش‌و بەرگری لەپەرلەمانى عیراق لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی عالەم ئەلجەدیدی عێراقی ڕایگەیاند "بەدڵنیایی عیراق هەر پێشێلکارییەک بۆ سەر سەروەریی‌و خاکی وڵاتەکەی رەتدەکاتەوە و ئەوەی تورکیا لە دهۆک‌و لەهەموو شارەکانی تری هەرێمی کوردستان دەیکات بەئاگاداریی‌و رەزامەندیی حکومەتی عیراق نییە و چەندجارێکیش بەغدا جەختی لەوەکردوه‌تەوە".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "بێدەنگیی حکومەتی عیراق سەبارەت بەوەی هێزەکانی تورکیا لەباکووری عیراق دەیکەن، سەیرەو زۆر نیشانەی پرسیار دەوروژێنێت، حکومەتیش دەبێت هەڵوێستی پتەوی هەبێت سەبارەت بەوەی هێزەکانی تورکیا چی دەکەن، بەوپێیەی ئەم بێدەنگییە پاڵنەرێکی گەورەترە بۆ ئەوەی ئەنكەرە بەشێوەیەکی بەرفراوانترو زیاتر بچێتە ناو عیراقەوە".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ئاشكرایكردوه‌ " سوپاى تورکیا بەدرێژایى زیاتر لە 50 کیلۆمەتر لەناو خاکى هەرێمى کوردستاندایە، له‌كاتێكدایه‌ هیچ بارەگایەکى پارتى کرێکارانى کوردستان لەسنوورەکەیاندا نییە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان