عیراقی
هه‌ر ئێرانییه‌ك بچێته عیراق 200 هه‌زار دینارى پێده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عیراق رایگه‌یاند، هه‌ر ئێرانییه‌كان بۆ چله‌ى ئەربەعینەی شیعە بچێته عیراق و به‌شداربێت 200 هه‌زار دینارى عیراقی وه‌رده‌گرێت.
بانكى ناوه‌ندى ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه "هه‌ر ئێرانییه‌ك به‌شدارى له ئه‌ربه‌عینى شیعه‌كان بكات له عیراق بڕێك پاره‌ى پێده‌درێت".
باس له‌وه‌شكراوه "ئه‌و پاره‌یه وه‌ك هاوكارییه و ئه‌وانه‌شى ده‌یانه‌وێت بچنه عیراق ده‌توانن له ئه‌مڕۆ 7ى ته‌مووز ناوى خۆیان تۆمار بكه‌ن".
ساڵانه له عیراق بۆ یادى چله‌ى ئەربەعینە به ملیۆنان ئێرانى سه‌ردانى عیراق ده‌كه‌ن و به‌شداریی ئه‌و مه‌راسیمه ده‌كه‌ن.
ع