عیراقی

هه‌شت پارێزگاى عیراق پله‌ى گه‌رمایان گه‌یشته‌ 50 پله‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌شت پارێزگاى عیراق پله‌ى گه‌رمایان گه‌یشته‌ 50 پله‌

مه‌ودا میدیا-

هه‌شت پارێزگاى عیراق پله‌كانى گه‌رمایان ده‌گاته‌ سه‌رو 50 پله‌و به‌هۆیه‌وه‌ پارێزگاكان ده‌توانن پشووى فه‌رمانگه‌كان رابگه‌یه‌نن.

عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عیراق رایگەیاند "لە دوێنێوە شەپۆلێکی گەرما رووی لە عیراق کردووە و تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، پلەی گەرمای پارێزگەکانیش لە نێوان 45 – 51ی سیلیزیدا دەبێت".

له‌ ئەمڕۆ چوارشەممەوه‌، پلەی گەرمای هەشت پارێزگا دەگاتە 50 پلەی سیلیزی کە بریتین لە واست، نەجەف، دیوانیە، بابل، میسان، ناسڕیە، سەماوە و بەسڕە و پلەی گەرمای بەغداش 49ی سیلیزی دەبێت.

وتیشی "پێشبینی دەکرێت سبەینێ پێنجشەممە، گەرماکە کەمێک دابەزێت و پلەی گەرما بە گشتی لە نێوان 48-49ی سیلیزیدا دەبێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان