ئابووری

400 كه‌سى نوێ بۆ لیوایه‌ك داده‌مه‌زرێندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


400 كه‌سى نوێ بۆ لیوایه‌ك داده‌مه‌زرێندرێت

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی بەرگریی عیراق دامەزراندنى 400 کەس راده‌گەیه‌نێت و داوا لەو كەسانە دەكات كە لە هەرێم  ناویان هاتووەتەوە بۆ لیوای 20ی هاوبەش، سەردانی بنكەی خۆبەخشی كەركووش لە دیالە بكه‌ن بۆ چاوپێكەوتن .

له‌ راگەیاندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی عیراق، ئەمڕۆ هەینيی  12ى ته‌ممووزى 2024، رایگه‌یاند "ناوی 400 کەس لە ناوچە جێناکۆکەکان بۆ دامەزراندن گەڕاوەتەوە".

ده‌شڵێت "داوا لەو کەسانە دەکه‌ین کە ناویان هاتووەتەوە بە مەبەستی چاوپێکەوتن سەردانی بنکەی کەرکووش بکەن لە دیالە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "لە 15 بۆ 20ی ئه‌م مانگه‌ پشکنینی تەندروستییان بۆ دەکرێت و پێویسته‌ بەڵگەنامەکانی ناسنامە و رەگەزنامە یاخود کارتی نیشتمانی، رەگەزنامەی دایک، کارتی زانیاریی، فۆرمی خۆراک، پشتگیريی موختاری گەڕەک، بڕوانامەی خوێندن کە نمرەی لەسەر بێت و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە باوەڕپێکراو بێت، هەروەها شەش وێنەی رەنگاوڕەنگ لەگەڵ خۆیان ببەن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان