ئابووری
سبه‌ینێ شایسته داراییه‌كانى ئه‌م توێژه دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نوێنەری گشتیی وانەبێژانى هه‌رێم، رایده‌گه‌یه‌نێت "سبه‌ینێ یەکشەممە ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنى شایستە داراییەکانی مانگی چواری مامۆستایانی وانەبێژ".
عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتیی وانەبێژانى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "سبه‌ینێ یەکشەممە و دووسبه‌ى دووشەممە شایستە داراییەکانی مانگی نیسانی 2024، بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت".
وتیشى "بەپێی رێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لەنێوان 250 - 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش، 250 - 400 هەزار دیناریان خەرج دەکرێت".
روونیشیكرده‌وه "ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان، 37 هەزار مامۆستایه و کرێی مانگانەیان 15 ملیار دینارە".
پ ح ع