کوردستانی
500 هه‌زار ئێرانى له باشماخه‌وه ده‌چنه كه‌ربه‌لا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، زیارهتكارێكى زۆرى ئێرانى بۆ چله‌ى ئه‌ربه‌عین ده‌چنه هه‌رێمى كوردستان و له‌وێوه بۆ شارى كه‌ربه‌لا.
میدیاكانى ئێران بڵاویانكرده‌وه "ساڵی رابردوو 158 هەزار زیارەتکاری ئێرانی لە مەرزی باشماخەوه چونه کەربەلا و بۆ ئەمساڵیش پلان دانراوە بۆ ئەوەی 500 هەزار زیارەتکار لەو سنوورەوە گەشت بکەن و بەرپرسانیش ئامادەن پێشوازی لەو زیارەتکارانە بکەن".
هه‌روه‌ها "چه‌ندین خێمه له ناوچه‌كان بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه دابینكراوه، لە سنە 13 خێوەت، لە مەریوان 26 خێوەت، لە سەوڵاوا دوو خێوەت، لە بیجاڕ 6 خێوەت، حەوت خێوەت لە قوروە، یه‌ك خێوەت لە دێولان، و 2 خێوەت لە سەقز، دوو خێوەت لە دیواندەرە، چوار خێوت لە کامیاران و یەک خێوەت لە سلێمانی و چوار خێوەت لە پارێزگای کەربەلا".
ع