کوردستانی
گەنجێك لە ناحیەی وارماوا بە فیشەك گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی رابردوو لە ناحیەی وارماوا گەنجێك بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانیلەدەستدا و تا ئێستاش نازانرێت هۆكاری بەركەوتنی ئەو فیشەكە چی بووە؟
كەسێكی نزیك لە خێزانی كوژراوەكە تایبەت بە مەودا میدیای راگەیاند " كاتژمێر 10 ی شەوی رابردوو هەواڵیان بە خێزانی ئەو گەنجە داوە كە فیشەكی بەركەوتووە و گیانیلەدەستداوە بەبێ ئەوەی بزانرێت هۆكاری بەركەوتنی فیشەكەكە چی بووە".
وتیشی "گهنجهكه ناوی رهههند ئاكۆ-یه و تەرمهكهی براوەتە پزیشكی دادی سلێمانی بۆ توێكاری پزیشكی و هێشتا ئاشكرا نەكراوە كە هۆكاری بەركەوتنی ئەو فیشەكەی كە بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی چی بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "ئەو هەواڵانەی كە باس لە چۆنیەتی گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە دەكەن بەوەی كە كوژراوە یان خۆكوژی بووە دوورن لە راستییەوە، چونكە هێشتا بە رەسمی لەلایەن پزیشكی دادەوە هۆكاری بەركەوتنی فیشەكەكە ئاشكرا نەكراوە".
ئ.پ