کوردستانی

لە كەلار ئۆتۆمبێلی بەرپرسێك ئاگریگرت و گوماندەكرێت تەقینەوە بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە كەلار ئۆتۆمبێلی بەرپرسێك ئاگریگرت و گوماندەكرێت تەقینەوە بێت

مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم ماڵی ئەكرەم ساڵح، بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی لە قەزای كەلار ئۆتۆمبێلێك گڕیگرت كە گوماندەكرێت بەهۆی تەقینەوەوە بووبێت. 
 
كارزان ئیبراهیم، یەكێك لە شایەتحاڵەكانی رووداوەكە بە مەودا میدیای راگەیاند "بە دەنگی تەقینەوەیەك راچڵەكاوە و دوای نزیكبوونەوەیان لە شوێنی دەنگەكە بینیویانە كە هاوڵاتییەك سەرقاڵی هێنانەدەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەیەتی لە حەوشەی ماڵەكەی بە گڕگرتوویی". 

وتیشی "كاتێك ئۆتۆمبێلەكە ئاگریگرتووە لە ناو حەوشەی ماڵەكەدا بووە و دواتر بە ئاگرەكەوە هێناویانەتە دەرەوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "بەو دەنگەی كە ئەوان بیستوویانە و شكانی پەنجەرەی ماڵەكانی نزیك لە ماڵی ئەو بەرپرسەی پارتی لە كەلار دەردەكەوێت كە رووداوەكە تەقینەوە بووە، چونكە بەهۆی بەرزی دەنگەكەوە پەنجەرەی هەندێك لە ماڵەكانی نزیك رووداوەكە شكاون".

ئەو ئۆتۆمبێلەی كە ئاگریگرتووە، ئۆتۆمبێلی بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتییە و تا ئێستاش هۆكاری گڕگرتنەكەی نازانرێت، بەڵام بەپێی هەندێك لە سەرچاوەكان ئەگەری هەیە كە هۆكاری رووداوەكە بۆ ناكۆكییە ناوخۆییەكانی ئەم دواییەی پارتی لە سنورەكە بگەڕێتەوە.
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان