کوردستانی

پارتی تا ئێستا نه‌یتوانیوە ناوی كاندیدانی سلێمانی و هەڵەبجە یەكلاییبكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی تا ئێستا نه‌یتوانیوە ناوی كاندیدانی سلێمانی و هەڵەبجە یەكلاییبكاتەوە

مه‌ودا میدیا-
كەناڵەكانی راگەیاندنی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان لیستی ناوی كاندیدەكانی حزبەكەیان لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك بەبێ‌ سلێمانی و هەڵەبجە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە.

 ئەوەی لە راگەیاندنی لیستی ناوی كاندیدەكانی پارتییەوە تێبینی دەكرێت ئەوەیە كە ناوی كاندیدەكانی سلێمانی و هەڵەبجەیان بڵاونەكردووەتەوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات كە بەهۆی ناكۆكییە ناوخۆییەكانی ئەم دواییەی ئەو حزبەوە هێشتا نەیانتوانیوە ناوی كاندیدەكانیان لەو دوو پارێزگایە یەكلایی بكەنەوە. 

لە چەند هەفتەی رابردوودا و دوای ئەنجامدانی كۆنفرانسی ناوخۆیی پارتی، لە سنوری لق و ناوچەكانی هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم، لە سنوری لق و ناوچەكانی هەریەك لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە شەڕ و ئاژاوە روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لە كادرانی ئەو حزبە نیگەرانی خۆیان لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەربڕی و ژمارەیەكی تریشیان بەپێی وتەی خۆیان بەهۆی قۆرخكاری و دەستێوەردان لە كۆنفرانسەكە و دوورخستنەوەیان، دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان لە ریزەكانی ئەو حزبە راگەیاند. 
ئ.پ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان