کوردستانی
پله‌كانی گه‌رما روو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كه‌شناسیی هه‌رێم له باره‌ى كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێوه رایده‌گه‌یه‌نێت "ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش روو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له ناوچه‌كانی باكوور په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك له هه‌ندێك ناوچه".
ده‌شڵێت "پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ".
سه‌باه‌رت به سبه‌ی چوارشه‌ممه ده‌ڵێت "به‌هه‌مانشێوه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ".
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر: 44
سلێمانی: 42
دهۆك: 43
كه‌ركوك: 45
هه‌ڵه‌بجه: 43
زاخۆ: 43
سۆران: 41
حاجی ئۆمه‌ران: 30
گه‌رمیان: 46
پ ح ع