کوردستانی

پێنجوێن بۆردوومان كرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنجوێن بۆردوومان كرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، جارێكى تر ناوچه‌یه‌كى سه‌ر به‌ قه‌زاى پێنجوێن بۆردوومانكراو به‌هۆیه‌وه‌ ئاگر كه‌وته‌وه‌

جه‌میل حاجى عه‌لى، هاوڵاتیی ناڵپارێز به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ بۆردوومانى سنوره‌كه‌ به‌خه‌به‌ر هاتووین".

وتیشى "بۆردوومانى گوندى بادانه‌ له‌ ناحیه‌ى ناڵپارێز كراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئاگر له‌ گوژو گیاى شاخه‌كه‌ به‌ربووه‌ و زیانى زۆرى داوه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ له‌ ئێستادا سه‌رقاڵى كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ن، ره‌نگه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ى رابردوو توركیا ئه‌و بۆردوومانه‌ى كردبێت".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوو رۆژ پێش ئێستا چه‌ند گوندێكى سنورى پێنجوێن له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ بۆردوومانكران.

ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان