ئابووری
ئاڵتوون بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی ئاڵتوون لە بازاڕە داراییەكان بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزی و نرخی هەر ئۆنسەیەك دابەزی بۆ 2,403 دۆلار.
كامەران محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند "دابەزینی نرخی ئاڵتوون لە كاتێكدایە كە هەمووان چاوەڕێی بەرزبوونەوەی زیاتریان دەكرد".
وتیشی "تا ئێستا ئاراستەی ئاڵتوون بەرەو دابەزینە و روونیش نییە كە ئایا بەو شێوەیە لە دابەزین بەردەوام دەبێت یان پێچەوانە دەبێتەوە".
دابەزینی نرخی ئاڵتوون لە كاتێكدایە كە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا نرخی ئاڵتوون گەیشتە لوتكە و نرخی هەر ئۆنسەیەكی گیشتە 2,483 دۆلار.
ئ.پ