ئابووری
حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر دابه‌شكردنى زه‌وى راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆمه‌ڵێك وێنه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ئاماده‌كاریی بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه "تیمی رووپێویی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، بە هاوکاریی سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەورگۆسک، لە رۆژی هەینییەوە دەستی کردووە بە ڕووپێوی و ڕێکخستنەوەی سنووری شارەوانیی کەورگۆسک، بە مەبەستی دانانی نەخشەی کەرتی ئەو سنوورە، وەک ئامادەکارییەک بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران".
بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران تا ئێستا له چوارچێوه‌ى رێكاری ئیدارییدایه و له هیچ شوێنێك زه‌وى دابه‌شنه‌كراوه.