گێتی

ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژئاواى كوردستان جوڵه‌ى گوماناویی ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژئاواى كوردستان جوڵه‌ى گوماناویی ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوو حه‌وت مانۆڕی سەربازی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی ئەمه‌ریکا و هێزە کوردییەکانی سووریا ئەنجامدراوە.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسى له‌وه‌كردووه‌ "لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا ئەمه‌ریکا دەستی داوەتە جووڵە و ئامادەکاریی و هەروەها بەهێزکردنی پێگەی سەربازیی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە زیاتر لە 20 بنکە لەو ناوچەیە".

هه‌روه‌ها "هێزەکانی ئەمه‌ریکا و هێزەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا لە ماوەی یەک مانگی رابردوو حه‌وت مانۆڕی سەربازی هاوبەشیان ئەنجامداوە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "هەر لەو ماوەیەدا دەیان باری سەربازی، لەوانەش کەرەستەی سەربازی و لۆجستیکی سووک و قورس، بۆ بنکەکانی ئەمه‌ریکا لەو ناوچانە لە رێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە گواستراونەتەوە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "هۆکاری ئەم هەموو ئامادەکارییە سەربازییە و بەهێزکردنی پێگەکانی ئەمه‌ریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا تا ئێستا نادیارە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان