گێتی

سزا به‌سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌پێندرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سزا به‌سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌پێندرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

جارێكى تر سزاى دیسپلین، واته‌ سه‌ردانیكردنى كه‌سوكاره‌كه‌ى، به‌سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌رى زیندانیكراوی پارتى كرێكارانى كوردستان سه‌پێندرا.

میدیاكانى سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ بڵاویان كرده‌وه‌ "جارێکی دیکە سزای دیسپلین بەسەر ‌عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبەری په‌كه‌كه‌ و هەریەک لە زیندانیانی دیکەی ئیمرالی حامیلی یەڵدرم، عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش کە لە زیندانی پیتی Fـی دوورگەی ئیمرالی گۆشەگیرکراون، سەپێندرا".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "پاش دەیان جار پێشکەشکردنی داواکاریی لەلایەن تیمی پارێزەرانی ئۆجه‌لان بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار، دادگای تاوانەکانی بورسا وەڵامی داواکارییەکەی پارێزەرانی دایەوە و ئاشکرای کرد، کە سەرۆکایەتی لیژنەی دیسپلین، لە چوارـی تەمووز جارێکی دیکە سزای دیسپلینی بەسەر ئۆجه‌لان و زیندانیانی دیکەی ئیمرالی سەپاند".

هەرچەندە ماوەی نزیکەی 40 مانگە گۆشەگیریی لە دژی ئۆجه‌لان و سێ زیندانی دیکەی ئیمرالییدا بەڕێوەدەچێت، جارێکی دیکەش سزای دیسپلین بەسەریاندا سەپێندرا، کە بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە ڕێگە بە خانەوادە و پارێزەرانی نادرێت چاویان پێ بکەوێت.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان