کوردستانی

هاوڵاتییان و شۆفێران له‌ به‌ربه‌ستكردنى شه‌قامێك ئاگادار دەكرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییان و شۆفێران له‌ به‌ربه‌ستكردنى شه‌قامێك ئاگادار دەكرێنەوە

مه‌ودا میدیا-

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان و شۆفێران له‌ به‌ربه‌ستكردنى شه‌قامێك  ئاگادار دەكاتەوە و ده‌ڵێت "سبەینێ شەقامی سەرەكیی هەواری شار، بە مەبەستی فراوانكردنی شەقامه‌كه‌ و دروستكردنی دوو ئەندەرپاس بەربەستدەكرێت".

له‌ راگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەكاتەوە كە لە سبەینێ پێنجشەممەوە شەقامی سەرەكیی هەواری شار لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی بە ئاڕاستەی یەكتربڕی كۆبانێ بەربەستدەكرێت، بەمەبەستی فراوانكردنی شەقامی سەرەكیی هەواری شار و دروستكردنی دوو ئەندەرپاس.

ده‌شڵێت "لە چوارچێوەی كارەكانی پڕۆژەی یەكتربڕی سەر شەقامی هەواری شارە كه‌ ناسراوه‌ بە یەكتربڕی والی، و شۆفێران دەتوانن شەقامەكەی تەنیشتی وەك جێگرەوە بەكاربهێنن كە بۆ ئەو مەبەستە دروستكراوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان