عیراقی
دادگای فیدراڵی لەسەر دوو سكاڵای تایبەت بە هەرێم كۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە سبەی یەك شەممە، دادگای فیدراڵی لەسەر دوو سكاڵا كە دژ بە هەریەك لە سەرۆك وەزیرانی هەرێم و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە، كۆببێتەوە.
بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵی، سبەی دادگاكە كۆدەبێتەوە و دوو سكاڵا تاوتوێ دەكات كە سكاڵای یەكەمیان دژی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و دووەمیشیان دژی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە.
لە سكاڵاكەی دژی سەرۆكی حكومەتدا داواكراوە، ئەو بڕیارانەی داونی، بە نادرووست لەقەڵەمبدرێن، داواشكراوە لە حاڵەتی ئەنجامنەدانی پەرلەمانی كوردستان حكومەتی هەرێم هەڵبوەشێنرێتەوە.
هاوكات لە سكاڵاكەی دژی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیشدا تێیدا داواكراوە، چەند ماددەیەك لە یاسای هەمواركراوی ئەنجومەنی شورای كوردستان بە نادەستووری لەقەڵەمبدرێن.
ئ.پ