گێتی
ئیسرائیل یه‌كه‌م په‌یامى بڵاوكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، له شوێنى مانه‌وه‌ى خۆى له تارانى پایته‌ختى ئێران ئیسماعیل هەنییە، سه‌ركرده له بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌له‌ستین، به مووشه‌ك تیرۆركرا، ئیسرائیل یه‌كه‌م په‌یامی بڵاوكرده‌وه.
کەناڵی عەرەبییە بڵاویکردەوە "نوسینگەی راگەیاندنی حکومەتی ئیسرائیل تیرۆركردنى ئیسماعیل هەنییەی گرتە ئەستۆ".
کاتژمێر 2ی ئەمشەو لە رێگەی موشەکی زیرەکەوە هەنییە لە شوێنی مانەوەی لە ناو تاران بەئامانج گیراو خۆی و پاسەوانە تایبەتەکەی تیرۆركران.
دواى به‌دواى ئه‌و رووداوه، چه‌ندین وڵاتى گه‌وره ئیدانه‌ى ئه‌و كاره‌یان كرد له‌وانه‌ش رووسیاو ئێران و یه‌مه‌ن و لوبنان.
ع