کوردستانی

شاره‌وانییه‌ك شوێنى زه‌وییه‌كانى بۆ فه‌رمانبه‌ران دیاریكردووه‌ و گه‌یاندوویه‌تى به‌ حكومه‌ت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاره‌وانییه‌ك شوێنى زه‌وییه‌كانى بۆ فه‌رمانبه‌ران دیاریكردووه‌ و گه‌یاندوویه‌تى به‌ حكومه‌ت

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى شاره‌وانیی كه‌لار، رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌ مه‌به‌ستى دابه‌شكردنى زه‌وی به‌ سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا چه‌ندین پارچه‌ زه‌وییان دیاریی كردووه‌ و هیچ گرفتێكى كه‌مى زه‌وییان رووبه‌ڕوو نابێته‌وه‌".

ئه‌كره‌م صاڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانیی كه‌لار بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌ سنوورى شاره‌وانیى كه‌لار چه‌ند پارچه‌ زه‌وییه‌كیان ده‌ستنیشانكردووه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كشتوكاڵى گه‌رمیان، به‌رزیشیان كردووه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گىشتوگوزار و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".

وتیشى "دواى ئه‌وه‌ى كوژانه‌وه‌ بۆ ئه‌و زه‌وییانه‌ ده‌كرێت، نه‌خشه‌ و رێكاری دابه‌شكردنى زه‌وییه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر".

له‌ باره‌ى شوێنى دیاریكردن و گرفتى كه‌مى زه‌ویش، ئه‌كره‌م صاڵح، روونیكرده‌وه‌ "له‌نێوان به‌رلووت و به‌رده‌سوور و له‌ ده‌شتى كه‌لارى كۆن به‌ره‌و گوندى سه‌ید خه‌لیل شوێنیان دیاری كردووه‌ و هیچ گرفتێكى كه‌مى زه‌ویشیان بۆ دروست نابێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan