کوردستانی

كه‌شوهه‌واى ئه‌م مانگه‌ جیاواز ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شوهه‌واى ئه‌م مانگه‌ جیاواز ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شناسیى باس له‌وه‌ده‌كات، ره‌وشى كه‌شوهه‌وا له‌م مانگه‌دا جیاواز ده‌بێت به‌هۆى كه‌وتنه‌ شه‌وه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌ى گه‌لاوێژ، ده‌ڵێت "شه‌وانى فێنك و سارد ده‌بێت ئه‌گه‌رچى رۆژیشی گه‌رم بێت".

سالار حاحى عه‌لى، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسیى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشى كه‌شوهه‌واى مانگى هه‌شت، ئه‌گه‌رچى جار جاره‌ شه‌پۆلى گه‌رماى تێدا به‌رز ده‌بێت، به‌ڵام شه‌وانى فێنك و ورده‌ ورده‌ سارد ده‌بێت".

وتیشى "ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ 5ى مانگه‌وه‌ بۆ 20 بۆ 25ى مانگ، ئه‌ستێره‌ى گه‌لاوێژ به‌ر شه‌و ده‌كه‌وێت، واته‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ى سه‌ره‌تا له‌ رۆژدایه‌ و دواتر ده‌چێته‌ شه‌وه‌وه‌، كه‌ وا ده‌كات پله‌كانى گه‌رما داببه‌زن".

له‌ باره‌ى كه‌شى رۆژه‌كه‌ى له‌م مانگه‌دا، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "به‌رۆژ شه‌پۆله‌كانى گه‌رما هه‌یه‌ و به‌رز ده‌بێت، به‌ڵام كه‌ شه‌و دادێت پله‌كانى گه‌رما داده‌به‌زن به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان زیاتر سارد ده‌بێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان