عیراقی
سودانی پەیامێك ئاراستەی یەكێتی و پارتی دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیرانی عیراق و ئەندامانی كورد و كریستیاانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، محەمەد شیاع سودانی، پەیامێكی ئاراستەی یەكێتی و پارتی كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەی محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتیی كوردستان، بەدواداچوون كراوە بۆ لێكتێگەیشتنی هێزە نیشتمانییەكان لە گەیشتن بە رێككەوتنێك بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی پارێزگای كەركوك.
ئاماژە بەوەشكراوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق باسی لەوەكردووە، كەركوك پێویستی بە پێكهێنانی حكومەتێكی خۆجێییە كە پێویستیی هاونیشتیمانیان لە رووی ئابووری و خزمەتگوزارییەوە جێبەجێبكات و بۆئەوەش پێویستیان بە هەماهەنگی هەموو لایەنەكان هەیە.
راگەیەنراوەكە باسی لەوەشكردووە، سودانی جەختیكردووەتەوە لەوەی كە لە پێناوی پاراستنی پێكهاتە هەمەجۆرەكانی پارێزگاكە و پتەوكردنی پێكەوەژیان و برایەتی لە نێوانیاندا، نابێت هیچ لایەنێك پەراوێز بخرێت.
ئ.پ