عیراقی

عیراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نزیكن لە رێكەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نزیكن لە رێكەوتن


مەودا میدیا-
سەبارەت بە گۆڕین و گواستنەوەی ئەركی هاوپەیمانان لە عیراق، لێژنە هاوبەشەكانی دیاریكردنی ئەرك و رۆڵی نوێی ئەو هێزانە گەیشتوونەتە قۆناغێكی نوێی دانووستانەكان و نزیكن لە رێكەوتن.

 یەحیا رەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق بە ئاژانسی رەسمیی عیراقی راگەیاند "رێكەوتنێكی ئەمنی و سەربازییان لەگەڵ ئەمەریكا هەیە و لە چوارچێوەی ئەو ڕێككەوتنەدا مامەڵە لەگەڵ واشنتن دەكەن".

وتیشی"هێرشەكانی گروویه‌ چەكدارەكانی عیراق بۆ سەر هێزەكانی ئەمه‌ریكا و راوێژكارە بیانییەكان كەمبووەتەوە و توانیویانە تا رادەیەكی باش سەركەوتووبن لە دانانی سنوورێك بۆ كەمكردنەوە و كۆنترۆڵكردنی ئەو هێرشەكانە". 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە هەفتەی رابردوودا لە هێرشێكی ئاسمانیدا فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمه‌ریكا بنكە و بارەگای گرووپە میلیشیاكانی عیراقیان لە پارێزگای بابل كردە ئامانج و دوای هێرشەكەش یەحیا رەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند "ئەو هێرشانە پێشێلكردنی سەروەری عیراقە و كاری پێكەوەیی لەگەڵ هاوپەیمانان و هێزەكانی ئەمه‌ریكا قورستر دەكات". 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان