عیراقی
گرووپێك له عیراق بەرپرسیارێتی هێرشەکەی عەین ئەسەد له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
گرووپێکی سەر بە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق به ناوى (الپوریون)واته شۆڕشگێڕەکان، بەرپرسیارێتی هێرشە موشەکییەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
ئه‌و گرووپه، له راگەیه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "رایدەگەیه‌نین ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، بە چەند مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بنکەی عەین ئەسەدی سەر بە هێزەکانی ئەمه‌ریکامان لە رۆژئاوای عیراق کردە ئامانج".
ئه‌وه‌ش هاتووه "تاوه‌كو دەرکردنی دوایین سەربازی ئەمه‌ریکا لە عیراق، ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئێوارەی دوێنێ 5ى ئابى 2024، بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد له ئه‌نبار، بە چەند مووشەکێک هێرشیکرایە سەر و بووە هۆى برینداربوونى پێنج سەربازی ئەمه‌ریکی.
پ ح ع