عیراقی

عیراق: زانیاریی گرنگمان له‌ سه‌ر بە ئەنجامدەرانی هێرشەكە دەستكەوتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق: زانیاریی گرنگمان له‌ سه‌ر بە ئەنجامدەرانی هێرشەكە دەستكەوتووە

مه‌ودا میدیا-

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ى سه‌ر  بنکەی عەین ئەسەد راگەیەندراوێکی نوێى بڵاوكرده‌وه‌.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووه‌ "شەوی رابردوو لە رێی دوو موشەكەوە هێرش كرایە سەر سەربازگەی عەین ئەسەد لە ئەنبار، لە دوای هێرشەكە هێزەكانمان دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا گرت كە هەشت موشەكی تێدا بوو".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "بە هەموو شێوەیەك هەر جۆرە هێرشێك رەتدەكەینەوە كە لە ناوخۆ یان دەرەوەی عیراقەوە ئەنجام بدرێت".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "زانیاریی گرنگیشمان سەبارەت بە ئەنجامدەرانی هێرشەكە دەستكەوتووە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان