راپۆرت
هەژارنشینەکان بۆ ئێران و ناوچە دەوڵەمەندنشینەکان بۆ رووسیا لە سوریا "نەرمە هێز بەکاردەهێنن"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرەڕای ئەوەی لە هەڵگیرسانی شۆڕشی گەلانی سوریاوە لە ساڵی 2011 تائێستا لەڕێگەی هێزەوە پشتیوانیی لە رژێمی سوریا دەکەن، کەچی ئێستا ئێران و رووسیا بۆ سەپاندنی هەیمەنەی زیاتریان لە سوریا هەریەکەیان هەوڵی زیاتر دەدەن و رێگەی جۆراوجۆر بەکاردەهێنن.

مۆسکۆ و تاران لە سوریا چۆن خۆیان بەهێز دەکەن؟
هەریەک لە رووسیا و ئێران لەڕێگەی بەکارهێنانی نەرمەهێزەوە هەوڵی زیاتر خۆبەهێزکردنیان لە سوریا دەدەن و بۆ ئەوەش لە چەند بوارێکدا چالاکییەکانیان پێشدەخەن.
هەریەک لە رووسیا و ئێران لەڕێگەی بەکارهێنانی نەرمەهێزەوە هەوڵی زیاتر خۆبەهێزکردنیان لە سوریا دەدەن و بۆ ئەوەش لە چەند بوارێکدا چالاکییەکانیان پێشدەخەن.
لە پارێزگای حەلەبی باکووری سوریا، کۆماری ئیسلامیی ئێران ژمارەیەک ناوەندی فێرکردن و ئایینی و خزمەتگوزاری کردووەتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی عەرەبییە نێت ئێران زیاتر لە 20 ناوەندی لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای حەلەب کردووەتەوە کە دووەم گەورەترین پارێزگایە لە سوریا.
ئێران ئەو ناوەندانەی زیاتر لە گەڕەکە هەژارنشینەکاندا کردووەتەوە لە حەلەبی رۆژهەڵات، بیرۆکەی ئەو پرۆژەیەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرپرسێکی ئێرانی کە لە کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە حەلەب کاری کردووە لە ساڵی 2016.
لەگەڵ ئەوەی فێرکردن بەخۆڕاییە لە ناوەندە فێرکارییە ئێرانییەکان، هاوکات خواردنیشیان بەخۆڕایی دەدرێتێ، ماڵپەڕی عەرەبییە ئاماژەی بەوەکردووە چێشتخانەیەکی ئێرانی لە ناوچەی یەرموون کراوەتەوە و لەو رێگەیەوە بەخۆڕایی خواردن دەدرێتە خوێندکارەکان.
وەجدان عەبدولڕەحمان، شارەزای کاروباری سیاسیی ئێرانی روونیکردووەتەوە کە ململانێی نێوان ئێران- رووسیا نوێ نییە، بەڵکو ئەو دوو وڵاتە ساڵانێکە رکابەری یەکدەکەن سەرەڕای ئەوەی کە لە زۆر کاردا هەڵوێستەکانیان لەیەکەوە نزیکە.
ناوچە دەوڵەمەندەکان بۆ روسیا و هەژارنشینەکان بۆ ئێران
لەگەڵ ئەوەی مۆسکۆ و تاران بەدوای پاراستنی بەرژەوەندییەکانیانەوەن لە سوریا و پێکەوە کار بۆ بابەتەکانی پەیوەندیدار بە شەڕی ئۆکرانیا- رووسیا دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا لە سوریا جیاوازیی زۆریان لەنێواندا هەیە.
لەگەڵ ئەوەی مۆسکۆ و تاران بەدوای پاراستنی بەرژەوەندییەکانیانەوەن لە سوریا و پێکەوە کار بۆ بابەتەکانی پەیوەندیدار بە شەڕی ئۆکرانیا- رووسیا دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا لە سوریا جیاوازیی زۆریان لەنێواندا هەیە.
وەجدان عەبدولڕەحمان، شارەزای کاروباری سیاسیی ئێرانی دەڵێت "لەگەڵ سەقامگیربوونی بارودۆخی سوریا و حکومەتی وڵاتەکە ململانێکان زیاتربوون، چونکە سوریا زیاتر مەیلی بۆ رووسیا هەیە، بەتایبەت کاتێک ئێران دەزگای هەواڵگری سوریا تۆمەتباردەکات بەپێدانی زانیاریی لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئێران بە ئیسرائیل وەکو کردنە ئامانجی فەرماندە ئێرانییەکان لە سوریا".
هەرچی رووسیایە شوێن و جۆری دیکەی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی هەڵبژاردووە لە شارەکە و جیاوازە لە ئێران.
بەپێی سەرچاوە سوریاییەکان؛ رووسیا ناچێتە ناوچە هەژارنشینەکان، بەڵکو لە ناوچە دەوڵەمەندنشینەکانی وەکو فورقان، حەلەبی نوێ و شەقامی نیل برەوی بە پرۆژەکانی داوە.
رووسیا هەوڵدەدات لەڕێگەی فێرکردنی زمانی رووسییەوە کاریگەریی راستەوخۆ بکاتە سەر کۆمەڵگەی سوریایی، بەپێچەوانەی ئێرانەوە کە هەوڵدەدات ئامادەیی خۆی زیاتربکات لەڕێگەی پرۆژەکانی فێرکردنەوە کە هەڵگری ئامانجی ئایینین.
دەزگا ئەمنییەکان لەکوێی ئەو ململانێیەدان؟
ململانێکانی ئێران و رووسیا گەیشتووەتە ئاستی ئەوەی دەزگا ئەمنییەکانی سوریا بەسەر خۆیاندا دابەشبکەن، بەشێوەیەک زۆرینەی دەزگاکان پشتیوانیی رووسیا دەکەن و هەندێکیشیان پشتیوانی ئێران. سەرەڕای ئەوەی هەریەک لەو دوو وڵاتە لەڕێگەی پرۆژەکانیانەوە دەیانەوێت پشتیوانیی خەڵکی حەلەب بۆ خۆیان بەدەستبهێنن.

بۆ نموونە رووسیا لەدوای بوومەلەرزەکەی مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٣وە نەخۆشخایەکی دروستکرد، بەڵام ئێران سەبەتەی خۆراکی لە ناوچە هەژارنشینەکان دابەشکرد.
خ.غ