عیراقی

ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

وەزیری بەگری ئەمه‌ریكا رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هیچ هێرشێك خۆشنابێت كە هێزەكانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەكاتە ئامانج.

لوید ئۆستن، وەزیری بەگری ئەمه‌ریكا رایگه‌یاند "هەڵە تێنەگەن، لە هیچ هێرشێك خۆشنابین بكرێتە سەر هێزەكانمان لە ناوچەكە".

هه‌روه‌ها وتى "گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێران تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانەى ده‌كرێنه‌ سه‌ر هێزه‌كانمان له‌ عیراق".

هێرشەكەی شەوی دووشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، سێیەم هێرشە بكرێتە سەر هێزەكانی ئەمه‌ریكا لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا  لە بنكەی عەین ئەسەد، كە دەكەوێتە خۆرئاوای عیراق و هێزەكانی ئەمه‌ریكاو هێزەكانی تری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لێی نێشتەجێكراوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان