عیراقی

ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاواره‌ به‌ هاوكاریی داراییه‌وه‌ گه‌ڕێندرانه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاواره‌ به‌ هاوكاریی داراییه‌وه‌ گه‌ڕێندرانه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هەزار و 577 ئاوارەی نیشتەجێی چه‌ند كەمپێكى سنووری هەردوو پارێزگای نەینەواو سەڵاحەدین گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان و راشیده‌گه‌یه‌نێت "هاوكاریی داراییشیان پێده‌درێت".

له‌ راگەیەندراوێكدا وەزارەتەكە بڵاویكردەوە، "لەچوارچێوەی پلانەكانی حكومەتی عیراق بۆ داخستنی سەرجەم كەمپی ئاوارەكان، هەزار و 577 ئاوارەی نیشتەجێی كەمپەكانی خازر، هەرشەم، حەسەن و بەحركە، گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە سنووری هەردوو پارێزگای نەینەواو سەڵاحەدین".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئیڤان فایەق جابرۆ، وەزیری كۆچ و كۆچبەران، تیمەكانی وەزارەتەكەی راسپاردووە بە دابەشكردنی هاوكاریی دارایی (چوار ملیۆن دینار) و كەلوپەلی ناوماڵ و خۆراك بەسەر خێزانە گەڕاوەكان، جەختی لەوەشكردووەتەوە كە تۆماركردنی ئەو خێزانە ئاوارانەی كە بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە خواستی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان هەیە، لەلایەن تیمەكانی وەزارەتی كۆچبەرانەوە بەردوامە بەئامانجی داخستنی دۆسیەی ئاوارەكان و داخستنی سەرجەم كەمپەكان".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan