عیراقی

هه‌واڵى بوونى مه‌ترسى له‌ سه‌ر ئه‌م پارێزگایه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌واڵى بوونى مه‌ترسى له‌ سه‌ر ئه‌م پارێزگایه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى وا بڵاوكرایه‌وه‌ دۆخى ناوچه‌كه‌ له‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وا له‌ مه‌ترسیدایه‌، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاكه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت "هیچ ئاڵۆزییه‌كى وا له‌ ناوچه‌كه‌ له‌ ئارادا نییه‌ و دۆخه‌كه‌ ئارامه‌".

باسله‌وه‌ ده‌كرێت، له‌ لایه‌ن فه‌رمانده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى، داوا له‌ چەکدارەکانی سنووری نەینەوا كراوه‌ له‌ ئامادەباشیدابن به‌هۆى ئه‌وه‌ى دۆخی ناوچەكە لە مەترسیدایە.

له‌و باره‌یه‌وه‌، محه‌مه‌د كاكه‌یی، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منى ناوچه‌كه‌ بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "هیچ تێبینییه‌كى ئه‌منى له‌ سنووره‌كه‌ له‌ ئارادا نییه‌ و دۆخه‌كه‌ ئارامه‌".

وتیشى "ئه‌وه‌ى هه‌یه‌، هه‌ر قسه‌یه‌ و شتێكى له‌ ناكاو له‌ ئارا دانییه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ره‌نگه‌ بۆ ئیش و كار یان حاڵه‌تى تایبه‌تى خۆیان بێت، ئه‌یگینا له‌ سنووره‌كه‌دا هیچ حاڵه‌تێكى مه‌ترسیدار بوونى نییه‌".

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و بەشار ئەسەد و چەند هۆزێکی عەرەبی شەڕ دروستبووە، و پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت به‌و هۆیه‌وه‌ مەترسی بگاته‌ سنوورەکانی عراقیش.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان