عیراقی
ئه‌وه‌ى سوكایه‌تى به پێغه‌مبه‌رى ئیسلام (د.خ) كرد، ده‌ستگیر دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا، بڕیاریدا به ده‌ستگیركردنی قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی شه‌نگال و رایده‌گه‌یه‌نێت "سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئاینی ئیسلام کردووە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ى 8ى 2024، دادوەر یاسین محەمەد فەتحی، له دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا بڕیاری ده‌ستگیركردنی ده‌ركرد بۆ قاسم شه‌شۆ، و وه‌ك له دەقی بڕیارەکەدا هاتووه "بەپێی مادەی 195 لە یاسای سزادانی عیراقی بەهۆی سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و نانەوەی شەڕ و دووبەرەکی لەنێوان پەیڕەوانی ئایین لە عیراق بڕیارەکەی بۆ دەرچووە".
دواى ئه‌وه‌ى له گرته ڤیدیۆیه‌كدا قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی شه‌نگال سووكایه‌تی به پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (د. خ) دەکات، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆری لێكه‌وته‌وه و یه‌كێتى زانایانى ئیسلامیی كوردستانیش داواى له داواكارى گشتی كرد سكاڵا له دژى ناوبراو بجوڵێنێت، وه هۆكارى ئه‌م بڕیارى ده‌ستگیركردنه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌و گرته ڤیدیۆیه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پ ح ع