تەندروستی

گه‌نجێك به‌ رێژه‌یه‌كى زۆر ده‌سووتێت، به‌ڵام به‌ هه‌وڵى پزیشكان چاك ده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


گه‌نجێك به‌ رێژه‌یه‌كى زۆر ده‌سووتێت، به‌ڵام به‌ هه‌وڵى پزیشكان چاك ده‌بێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

تەندروستیی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت "گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ كه‌ بە رێژەی 64% جه‌سته‌ى سووتابوو، ئه‌مڕۆ پاش مانەوەی نزیکەی سێ مانگ لە نەخۆشخانە، بە تەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشت".

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ "ئەم جارەش نەخۆشێکی تەمەن 22 ساڵ بە رێژەی 64% و پلە 2 و 3 دوای مانەوەی 80 رۆژ و ئەنجامدانی دەیان نەشتەرگەریی سەخت و بێ بەرامبەر و به هەوڵی هەموو پزیشكان و كارمەندان و پەرستارانی نەخۆشخانەی سلێمانی بۆ نەشتەرگەری و جوانکاریی، نەخۆشەکە بە تەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشت".

راشیگه‌یاندووه‌ "ئەمە بۆ چەندهەمین جارە نەخۆش لە نەخۆشخانەی سلێمانی بۆ نەشتەرگەری و سووتاوی و جوانکاریی پلە بەرز بە رێژەی لە 55% بەرەو سەر چاک دەبێتەوە، کە ستانداردێکی جیهانییە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan