کوردستانی

شێوازی ئاسایی بوونەوەی هاتووچۆ ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


شێوازی ئاسایی بوونەوەی هاتووچۆ ئاشكرابوو
مەودا میدیا-

سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا رایدەگەیەنێت، بەناوی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، سوپاسی خۆپارێزیی و پابەندیی و خۆڕاگریی و گیانی بەرپرسیارانەی هەموو هاونیشتمانیانی هۆشمەندو دانشمەندی پارێزگای سلێمانی و کوردستان و دامودەزگاکانی دەوڵەت و لایەنە سیاسییەکان و کەرتی تایبەتی نیشتمانیی و مێدیاکان و رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەکەین.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا رایگەیاند "بەرنامەی پێویست و فریادڕەسی نوێمان وەک پارێزگای سلێمانی، پەرەپێدانی کەلتوری خۆپارێزیی و تاکپارێزییە، بەو مانایەی هەریەکێکمان ببینە پزیشکی خۆمان و لە هەر کات و دۆخ و شوێن و کارێکدا بین، هەرکەسەمان لەسەر بنەمای پاراستنی خۆم؛ پاراستنی هەموومانە، پاراستنی خۆت؛ پاراستنی هەموو جیهانە، رەفتار بکەین".

ئاماژەی بەوەشكردووە "بۆئەوەی ژیان ئاسایی بکەینەوەو ژینگەی کارو چالاکیی رۆژانە دەستپێبکاتەوە، وادەخوازێت، تاک بە هۆشیاریی و هەستیارییەوە، خۆی خۆی بپارێزێت، دەورووبەرو کۆمەڵگایش سەرزەنشت و لێپرسینەوە لەگەڵ هەرکەسێکدا بکات، کە سەرپێچی و سەرکەشیی و بێباکیی لە خۆپارێزیی خۆیدا دەکات و، رێگە نەدەین هیچ کەسێک بەبێ رێکارو ڕێنماییە تەندروستییەکان، بەبێ دەستکێش و دەمامک، گوزەر بکات، کار بکات".

دەبێت خۆمان لە دروستکردنی قەرەباڵغی و بەریەککەوتن و تێکەڵاوبوون، بپارێزین، بۆئەوەی خۆمان و مرۆڤایەتیش بپارێزین، هەر لێرەوە، داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین، لەم پەیام و پلانە تەندروستییە مرۆییە نیشتمانییەدا پشتیوانمان بن و هانی ئەندام و لایەنگرو هەوادارو هەڵسوڕاوەکانیان بدەن بۆ (خۆپارێزیی و تاکپارێزیی)و پابەندبوونی تەواو بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە".

هەروەها "پابەندبوونی ئێوە، رێگای دووری دەربازبوون لەم پەتایە، کورت دەکاتەوەو مەترسییەکانی سەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆ دەرفەتەکانی ژیانەوەو بوژانەوەو ئاساییبوونەوەی بارودۆخەکان دەگۆڕێت، بەهەمان شێوە داوا لە هەموو دەزگاو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین پشتیوانیی تەواوی ئەم پەیامی خۆپارێزیی و تاکپارێزیییە بن، بۆئەوەی بە هەموومان ژیان لە مردن ڕزگار بکەین، لە بەشداریی و پشتیوانیی هەمووتان دڵنیاین، چاوەڕوانی هیممەتی مەردانەتانین".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان