گێتی
لێدوانى نوێى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى ئاگربه‌ستى غه‌ززه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نشتیمانیی ئەمه‌ریکا رایده‌گه‌یه‌نێت "گفتوگۆكان له باره‌ى ئاگربەستی غەززە به‌ره‌وپێشچوونى باشى به‌خۆیه‌وه بینیوه و پێویستە ئیسرائیل و حەماس کار بکەن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە".
جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نشتیمانیی ئەمه‌ریکا له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند "شه‌وى رابردوو گفوگۆى باشیان هه‌بووه له باره‌ى ئاگربه‌ستى غه‌ززه".
وتیشی "گفتوگۆکانیش ئەمڕۆ بەردەوامى دەبێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "لە گفتوگۆکاندا بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لە قاهیرە بەشدارە".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئەمریکا و میسر و قەتەر سێ قۆڵی به مه‌به‌ستى كۆتاییهێنان به شەڕی غەززە له گفتوگۆدان و به شێوه‌یه‌كى جدى لەگەڵ ئیسرائیل و حەماس لەسەر خه‌تن تاوه‌كو ئاگربەست رابگەیه‌ندرێت.
پ ح ع