کوردستانی
حزبه كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵات كه‌مپه‌كانیان چۆڵ ده‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
حزبه كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ئێران به فه‌رمى ئاگاداركراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مپه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.
حەسەن رەحمان پەنا، جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی کۆمەنیستی ئێران رایگه‌یاند "بە فەرمی ئاگادارکراوینەتەوە کە کەمپەکانمان چۆڵ بکەین، ئێمە بە بەرپرسانی هەرێممان وت، دەزانین فشارەکان هی ئێرانە نەک حکومەتی هەرێم، بەڵام بەداخەو ئێوە تەسلیم بوون و خۆزگە قبووڵتان نەدەکرد".
وتیشى "به به‌رپرسانى هه‌رێممان وتووه ئەم کارەتان لە مێژوودا دەمێنێتەوە، ئەوانیش وتیان بڕیاری ئێمە نییە هی حکومەتی فیدڕاڵە، ئێمە تەنها جێبەجێی دەکەین".
وتیشى "لەبەئەوەی نامانەوێت شەڕ دروست بێت، و ناچینە سەنگەر دژی کورد کە ئامانجی ئێرانە خوێنی کورد بە کورد بڕژێت بۆیە دەچینە کەمپەکان، بەڵام پەنابەر نابین و چالاکی سیاسیی خۆمان بەردەوام دەکەین، دەبێت ژینگەی کاری سیاسیمان بۆمان فەراهەم بکرێت، نابێت دەستبەسەر بین و یوئێن چاودێریمان بکات و پارچەیەک نانمان بدەنێ، ئەگەروابێت قبووڵی ناکەین".
ع