راپۆرت
پارتى له‌م هه‌ڵبژاردنه رووبه‌ڕووى شكستێكى گه‌وره ده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى په‌رله‌مانى كوردستان رووبه‌ڕووى زیانێكى زۆر ده‌بێته‌وه و ژماره‌ى كورسییه‌كانیشى كه‌مده‌كات.
به‌پێى چه‌ند راپرسییه‌ك كه ئه‌نجامدراوه "له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان كه بڕیارى 20ى ئۆكتۆبه‌ر به‌ڕێوه‌بچێت، پارتى كه ئێستا خاوه‌نى 45 كورسى په‌رله‌مانه، ژماره‌یه‌كى كورسییه‌كانى به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مده‌كات".
هه‌روه‌ها "راپرسییه‌كه كه‌به‌شێوه‌یه‌كى نهێنى كراوه له لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، باس له‌وه كراوه كه پارتى له نێوان 30 بۆ 35 كورسى به‌ده‌ستده‌هێنێت، واته به ئه‌گه‌رى زۆره‌وه 10 بۆ ١٣ كورسى له ده‌ستده‌دات".
به‌راى شاره‌زایان "ئه‌وه قه‌باره‌ى راسته‌قینه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه، چونكه له‌و هه‌ڵبژاردنه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت ساخته‌كارى بكات و ده‌نگى دووباره ئه‌نجامبدا".
كاروان شه‌ریف، شاره‌زاى بوارى هه‌ڵبژاردن به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نه‌بوو هه‌ڵبژاردن بكرێت خۆى ده‌یزانى كه رووبه‌ڕووى شكست ده‌بێته‌وه".
وتیشى "پارتى به‌ناچارى به‌شداریی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كات و خۆشى ئه‌وه ده‌زانێت كه ژماره‌ى كورسییه‌كانى كه‌مده‌كات، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه بۆ دادگاى فیدراڵیی له سكاڵاكه‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت كه داواى راگرتنى هه‌ڵبژاردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كورسى پێكهاته‌كانى كرد ئه‌وكاته‌ى كه 10ى حوزه‌یران دیاریكرابوو، وایكرد پارتى به‌ناچار به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكات".
له لایه‌كى تریشه‌وه "سه‌رپه‌شتیكردنى هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن كۆمسیۆنى عیراق، به‌ته‌واوى پارتى بێ هیواكرد له‌وه‌ى كه هیچ رێگایه‌كى نییه بۆ ده‌ربازبوون و ساخته‌كاریشى پێ ناكرێت، هه‌ربۆیه له 20ى ئۆكتۆبه‌ر پارتى تووشى شكست ده‌بێت".