کوردستانی

بۆ ئه‌مساڵ زۆرترین ده‌رفه‌ت بۆ خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌ره‌خسێندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ئه‌مساڵ زۆرترین ده‌رفه‌ت بۆ خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان  ده‌ره‌خسێندرێت

مه‌ودا میدیا-

له‌ ئێستادا تاقیكردنه‌وه‌ى نشتیمانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی كۆتایی پێهاتووه‌ و خوێندكاران له‌ چاوه‌ڕوانى كاراكردنى زانكۆلاینن تاوه‌كو له‌ به‌شى دڵخوازى خۆیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كان وه‌ربگیرێن، به‌ڵام دیار نییه‌ بۆ ئه‌مساڵ رێژه‌ى وه‌رگرتنى خوێندكاران له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌ چه‌ند ده‌بێت.

ساڵانه‌ له‌ كاتى هاتنه‌وه‌ى ناوى خوێندكارانى ده‌رچووى پۆلى 12ى ئاماده‌یی هه‌ر سێ به‌شه‌كه‌ى زانستى و وێژه‌یی و پیشه‌یی، گرفتى وه‌رنه‌گرتنى خوێندكار له‌ به‌شه‌ جیاوازه‌كانى زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كان دروستده‌بێت و هه‌ندێك له‌ ده‌رچووان بێبه‌ش ده‌بن له‌وه‌ى درێژه‌ به‌ خوێندنى گشتى بده‌ن، بۆیه‌ به‌شێكیان ناچار ده‌بن روو ده‌كه‌نه‌ زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كان و به‌ پاره‌ ده‌خوێنن، كه‌ ئه‌مه‌ش بارى دارایی خوێندكاران زیاتر قورس ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌ پڕ قه‌یراناوییه‌ى هاوڵاتییانى تێكه‌وتووه‌.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌مساڵ تا چه‌ند دڵنیایی ده‌درێته‌ خوێندكاران له‌ وه‌رگرتنى زۆربه‌ى زۆریان له‌ به‌شه‌كانى زانكۆ و په‌یمانگاكان، عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌وڵه‌كانیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكاران و قوتابییان چڕ ده‌كه‌نه‌وه‌".

وتیشی "وه‌زاره‌ت له‌ پلانیدایه‌ بۆ ئه‌مساڵ زۆرترین ده‌رفه‌تى خوێندنى گشتى بۆ خوێندكاران بره‌خسێنێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan