کوردستانی

ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش چوار حەشارگەی تیرۆریستان له‌ناو ده‌بات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش چوار حەشارگەی تیرۆریستان له‌ناو ده‌بات

مه‌ودا میدیا-

ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش له‌ ناوبردنى چوار حەشارگەی تیرۆریستان لە چیای جەبەل بۆر  لە ناحیەی لەیلانی سنووری داقوق، راگه‌یاند.

لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "بەھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگریی سەربازیی سوپای عیراق، لە ئۆپراسیۆنێکدا لەسەر بنەمای زانیاریی ھەواڵگریی توانیویانە چوار مۆڵگە و شوێنی مانەوەی تیرۆریستان لە چیای جەبەل بۆر لە ناحیەی لەیلانی سنووری قەزای داقوق لەناوبەرن".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "تیرۆریستان ئەو مۆڵگە و حەشارگانەیان بەکارھێنابوو بۆ مەبەستی حەشاردانی چەندین پارچە چەک، تەقەمەنی و تی ئێن تی و ئامێری پەیوەندیکردنی بێتەل و جلوبەرگی سەربازی و خۆراک".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan