ئابووری

بەبانکیکردنی مووچە هه‌نگاوێكى ترى بۆ پێشه‌وه‌ بڕى

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەبانکیکردنی مووچە هه‌نگاوێكى ترى بۆ پێشه‌وه‌ بڕى

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ى به‌بانكیكردنى مووچه‌ (ته‌وتین) بانکی ناوەندیی عیراق وه‌ڵامى نووسراوێكى دادگاى فیدڕاڵى ده‌داته‌وه‌ و ناوی ئەو بانکانەی بۆ ده‌نێرێت كه‌ مۆڵەتپێدراون و لە ھەرێمی کوردستان لقیان ھەیە، به‌وه‌ش پرسى ته‌وتین هه‌نگاوێكى ترى بۆ پێه‌وه‌ بڕى.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرایكرد "سه‌باره‌ت به‌ پرسى ته‌وتینى مووچەی مووچه‌خۆرانى ھەرێمى كوردستان، بانکی ناوەندیی عیراق له‌ وەڵامی نووسراوێکی دادگای باڵای فیدڕاڵییدا، لیستی ژمارە و ناوی ئەو بانکانەی بۆ  کە مۆڵەتپێدراون و لەھەرێمی کوردستان لقیان ھەیە و کار دەکەن، ره‌وانه‌ى دادگای فیدڕاڵیی كرد".

له‌ باره‌ى ئه‌و بانكانه‌شى كه‌ لقیان له‌ هه‌رێم هه‌یه‌، ناوبراو وتى "بەپێی لیستەکە لە کۆی حەوت بانکی حکومەتی عیراق، تەنیا یەک بانک لقی لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک ھەیە ئه‌ویش کە بانکی بازرگانی عیراقە ".

بەپێی نووسراوەکەی بانکی ناوەندیی عیراق لە کۆی 66 بانکی مۆڵەتپێدراو 34 بانک لە ھەولێر و 18 بانک لە سلێمانی و 11 بانک لە دھۆک لقیان ھەیە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

گفتوگۆی دوو سەرۆك كۆمار بە زمانی كوردی كەم نییە

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

ژن و کارکردن لە تاقیگەکانی پزیشکیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

دیکتاتۆرەکانیش بەشەڕ دێن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە