کوردستانی

نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان دادەبەزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان دادەبەزێت


مەودا میدیا-
بەهۆی رێگەپێدان بە هاوردەكردنی، نرخی هەموو جۆرەكانی بەنزین لە هەرێمی كوردستان دادەبەزێت. 

رامیار رزگار، وتەبێژی بازاڕی سووتەمەنی لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ رێگەپێدان لە بارەی هاوردەكردنی بانزینەوە لە ناوەڕاست و خوارووی عیراق بۆ هەرێمی كوردستان، دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی بەنزین". 

 وتیشی "لە ماوەی 10 رۆژ بۆ دوو هەفتەی داهاتوو، نرخی بەنزین بۆ یەك لیتر لە نێوان 50 بۆ 100 دینار دادەبەزێنێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "بڕیارەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تەنیا بۆ بەنزین نییە و بۆ سەرجەم بەرهەمە نەوتییەكانە كە پێشتر قەدەغەكرابوو لە عیراقەوە بهێنرێت بۆ هەرێمی كوردستان".
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan