کوردستانی
پزیشكانی سلێمانی ماندەگرن... هێرشیان كراوەتەسەر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە پەیامێكدا كە پزیشكانی شاری سلێمانی بڵاویانكردوەتەوە هاتووە "لەگەڵ دەرکەوتنی نەخۆشی کۆرۆنا پزیشکانی شاری سلێمانی بە تێکڕا سنگی خۆیان کردە قەڵغان بۆ پاراستن و چارەسەرکردنی هاوڵاتیان و هاونیشتمانیانی شاری خۆشەویستی سلێمانی و لەم ساتە وەختەشدا کە کۆرۆنا هەرەشەیەکی مەترسیدارە بۆسەر ژیانی هاوولاتیانی کوردستان ئێمەی پزیشکان لە سەنگەری پێشەوەی کارکردنین دژ بە نەخۆشی کۆرۆنا".
ئاماژە بەوەشكراوە " بە داخەوە لە جێی پێزانین و هاوکاریکردنمان لە پایی ئەو ئەرکە قورسەی سەرشانمان بە بریارێکی نا شایستەی وەزارەتی ناوخۆ ئاستەنگی گەورە بۆ ئەم خزمەتکردنەی پزیشکان دروستکراوە و لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو پزیشکان بە زەحمەتێکی زۆر توانیویانە بچنە سەرکار و ئەمڕۆ رێکەوتی 4ی نیسان پزیشکێکی بێهۆشکاری پاش تەواو بوونی ئەرکەکەی لە نەخۆشخانە و گەرانەوەی بۆ ماڵ دراوەتە بەرشەقی هێزە ئەمنیەکان، هەربۆیە ئێمەی پزیشکانی سلێمانی بە کۆی دەنگ دواکارین لە وەزارەتی ناوبراو".
داواكراوە " لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ لە بکەرانی ئەو تاوانە بکرێت، دەست بەجێ هەڵوەشاندنەوەی ئەوبریارە و دابینکردنی رێکار وهۆکاری هاتووچۆی سەلامەت بۆ پزیشکان، لە ئەگەری بەهەند وەرنەگرتنی داواکاریەکانی ئەم بەیاننامەیە لە دوای (24) کاتژمێر وەزارەتی ناوبراو بەرپرس دەبێت لە هەر وەستانێک کە لە خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان لە سنووری پارێزگایی سلێمانی روودەدات".