گەلەری

خانەنشینانی سەربازی مووچە بە هاوتاكراوی وەردەگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


خانەنشینانی سەربازی مووچە بە هاوتاكراوی وەردەگرن


مەودا میدیا- 
لیستی مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی سەربازی بە هاوتاكراوی ئاراستەی ژمێركاری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان كراوە و هاوتاكردنەكەش پەسندكردنی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دەوێت.

شێخ عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایگەیاند "بۆ مانگی تەمووز كێشەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە هەبوو، بۆیە هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە بۆ ئەو مانگە نەكرا و تا ئێستاش كێشەكە بە چارەسەرنەكراوە ماوەتەوە". 

وتیشی "بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە و هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی، دەبێت وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە كۆببنەوە و دواتریش ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەنجامەكەی پەسند بكات".
 
بە جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014ی خانەنشینانی یەكگرتوو، تەمەنی خانەنشینی دەبێتە 60ساڵ، هەر فەرمانبەرێكیش تەمەنی گەیشتبێتە 45 ساڵ و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت دەتوانێت بە ئارەزومەندانە خانەنشین بێت. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan