ئابووری

هەرێم و بەغدا لەسەر مووچە رێککەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێم و بەغدا لەسەر مووچە رێککەوتن


مەودا میدیا-

بەپێی هەندێ زانیاریی کە بڵاوبووەتەوە هەردوو لیژنەی هەرێم و بەغدا لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رێککەوتوون.

رێککەوتنەکە بەو جۆرەیە

چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و دابینکردنی مووچەی مانگی 8، بڕیارە سبەی تاوەکو کۆتایی هەفتە لیستی مووچەی مانگی ئاب (8) ڕەوانەی بەغدا بکرێت و بەغداش لەسەر هەمان لیستی وردبینی كراوی مانگی 7 مووچەی مانگی 8 بنێرێت.
– لیژنەیەکی هاوبەش پێکدەهێندرێت بۆ لابردنی بازگە گومرگییەکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە لابردنی هەموو بازگەکان بکرێت.
– دوای تێگەشتنی هەردوولا لەسەر بابەتی باجی کۆمپانیاکان بڕیاردا، کە کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش تەنها باج بە یەک حکومەت بدەن، تۆمارکردنی ناویان لە هەر حکومەتێک تۆمار بکرێت بە فەرمی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، ئیدی نابێت دوو باج بۆ دوو حکومەت بمێنێت.
– کێشەکانی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان و عێراق سەبارەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و مۆڵەت چارەسەر بکرێت، بڕیاریش درا هەفتەی داهاتوو شاندێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا.

ع
Qaiwan
Qaiwan