کوردستانی
له‌م كاته‌وه مامۆستایان ده‌توانن مامه‌ڵه‌ى به‌گرێبه‌ست بوونیان ئه‌نجام بده‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى به‌گرێبه‌ستكردنى مامۆستایانى وانه‌بێژ واژۆكرا و دواتر دواى وردبینىكردن نێردرا بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، نوێنه‌رێكى ئه‌و مامۆستایانه ده‌ڵێت "له هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه مامۆستایان ده‌توانن مامه‌ڵه‌ى به‌گرێبه‌ست بوونیان ئه‌نجام بده‌ن".
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ھەرێمی کوردستان بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "بەپێی واژۆى سەرۆکی حکومەت ئه‌وان کراون به مامۆستاى گرێبه‌ست و لە ھەفتەی داھاتوو له وەزارەتى په‌روه‌رده‌وه فەرمان ده‌رده‌چێت به مه‌به‌ستى دەستكردن بە ئەنجامدانی رێکارەکانی بەگرێبەست بوون و دواتر مامۆستایان خۆیان لە ھەفتەی داھاتووەوە ده‌توانن مامەڵەی به‌گرێبەست بوون ئه‌نجام بده‌ن".
وتیشى "به گرێبه‌ست بوونه‌كه‌یان له لایه‌ن حكومه‌تى عیراقه‌وه دانپێدا نراوه و له سه‌ر داهاتى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام دانپێدانانه‌كه‌ى عیراق كار ئاسانییه بۆیان به تایبه‌ت له حاڵه‌تى ته‌وتینكردنى مووچه‌دا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له مانگى نۆوه مووچه‌ى گرێبه‌ست وه‌رده‌گرن نه‌ك وانه‌بێژ، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كه بۆ بڕوانامه‌ى بكالوریۆس 500 هه‌زار دیناره و بۆ بڕوانامه‌ى دبلۆم 400 هه‌زار دیناره".
ژماره‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ 38 هه‌زاره و بڕیارى به‌گرێبه‌ستبوونه‌كه‌یان سه‌رجه‌میان ده‌گرێته‌وه.
پ ح ع