کوردستانی

بەشی زۆری ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن تەواو كراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشی زۆری ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن تەواو كراون


مەودا میدیا-
نزیكەی 40 هەزار كارمەندی كۆمسیۆن لە ئێستادا راهێنانیان پێدەكرێت و بەشی زۆری ئامادەكارییەكانیش بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەواو كراون. 

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند "ئێستا لە قۆناغی چاپكردنی كارتی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانین و لە ناوەڕاستی ئەم مانگەشدا بەشی زۆری ئامادەكارییەكانی كۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەواو دەبن".

وتیشی " بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكە ئێستا نزیكەی 40 هەزار كارمەندی كۆمیسیۆن راهێنانیان پێدەكرێت بۆئەوەی بە باشترین شێوە ئامادەبكرێن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "تۆماری دەنگدەران پاك و بێگەردە و لە هەڵبژاردنەكاندا پشتی پێدەبەستین و بەردەوام تۆمارەكەش نوێدەكرێتەوە".
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan