کوردستانی

برنجی بەشەخۆراكی مانگانە كێشەی تەندرووستی نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


برنجی بەشەخۆراكی مانگانە كێشەی تەندرووستی نییە


مەودا میدیا- 
لە روونكردنەوەیەكدا بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، برنجی بەشەخۆراكی ئەم مانگە نوێیە و كێشەی تەندروستیی نییە. 

كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی رایگەیاند" برنجی بەشەخۆراك بۆنەكەی پێش دروستكردنە، دوای شۆردنەوە و لێنانی هیچ بۆنێكی نامێنێت و هیچ كێشەیەكی تەندروستیشی نییە".  

وتیشی "ئەو برنجەی كە ئەم مانگە دابەشكراوە لە ئۆرۆگوایەوە هاوردە كراوە و لە مانگەكانی شەش و حەوتی ئەمساڵ بەرهەمهێنراوە و بۆ ماوەی دوو ساڵیش بەسەرناچێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "ئەو ماددە خۆراكییانەی نێو بەشەخۆراكی مانگانە كە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، سەرجەمیان پشكنینی تەندروستیی بۆ دەكرێت و لەژێر چاودێریدا هاوردە دەكرێت". 

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە بەشێكی زۆری هاوڵاتیان نارەزایەتییان دەربڕی لەوەی كە بۆنی برنجی بەشەخۆراكی ئەم مانگە خۆش نییە و بەوهۆیەشەوە گومانیان لا درووست بووە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan