تەندروستی
ژمارهیهكى زۆر حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوةكو ئێستا 178 حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆماركراوە و 26 كەسیش گیانیان لەدەستداوە".
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عیراق، سەبارەت بە ئاماری تووشبوون بە پەتای خوێنبەربوون و ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ میدیا ناوخۆییەكان رایگەیاندووة "كۆی گشتیی تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوةكو ئێستا گەیشتووەتە 178 حاڵەت و 26 كەسیان گیانیان لەدەستداوە".
سەبارەت بە ئاماری ئەو ناوچانەی کە حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانیان لەدەستدانی بە تای خوێنبەربوونی تێدا تۆمار کراوە ئةوةى خستووةتةرِوو "لە زیقار 38 تووشبوو، شەش كەسیان گیانیان لەدەستداوە، لە نەینەوا 25 تووشبوو، حەوت كەسیان گیانیان لەدەستداوە، لە بەغدا - روسافە 17 تووشبوو، چوار كەسیان گیانیان لەدەستداوە، بەسرە 15 تووشبوو، واست 14 تووشبوو، یەك گیان لەدەستدان، بابل نۆ تووشبوون، یەك گیان لەدەستدان، بەغداد - كەرخ هەشت تووشبوون، میسان هەشت تووشبوون و دوو كەسیان گیانیان لەدەستداوە، لە دیالە حەوت تووشبوون یەك گیان لەدەستدان، موسەنا شەش تووشبوون، هەولێر شەش تووشبوون، دهۆك پینج تووشبوون، یەك گیان لەدەستدان، كەركوك چوار تووشبوو، یەك گیان لەدەستدان، نەجەف چوار تووشبوون، دیوانیە چوار تووشبوون و دوو كەس گیانیان لەدەستداوە، كەربەلا سێ تووشبوون، سلێمانی سێ تووشبوون، سەڵاحەدین دوو تووشبوون".
ئاماژەی بەوەشكرد "تای خوێنبەربوون نەخۆشییەكی مەترسیداری گواستراوەیە، بەتایبەتی ئەگەر كەسی تووشبوو دواكەوتبێت لە سەردانیكردنی ناوەندە تەندروستییەكان، زۆربەی ئەو حاڵەتانەی تۆماركراون ئاژەڵدار و قەساب یان ئەو كەسانەن كە مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵدا دەكەن".