راپۆرت
له‌فه‌ى شاورمه دوو وڵات ده‌دات به‌یه‌كدا"ململانێكه‌ى ئه‌م جاره جیاوازه!"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌ر له كۆنه‌وه ململانێ هه‌بووه له نێوان دووكه‌س، دوو كۆمه‌ڵ، دوو بنه‌ماڵه و دوو لایه‌نى سیاسى، به‌ڵام ئه‌مجاره ململانێكه له‌وانه گه‌وره‌تره، له نێوان دوو شاریشدا نییه! له‌وه‌ش گه‌وره‌تره، ئه‌مجاره له نێوان دوو وڵاتى گه‌وره‌دایه، ئه‌مه‌ش ئاساییه، ئه‌زانن سه‌یرییه‌كه‌ى له چیدایه؟ ره‌نگه بڵێن نه‌خێر ئه‌وه‌ش ئاساییه و ململانێكان هه‌ر له سه‌ر كێشه‌ى ماددى و كۆمه‌ڵایه‌تییه، یان سیاسییه. به‌ڵام نا، ئه‌مجاره هیچێك له‌وانه نییه، ئه‌زانن ململانێكه‌ى ئه‌مجاره له نێوان دوو وڵاتى گه‌وره‌دا له سه‌ر چییه؟.
له‌سه‌ر شاورمه‌یه.
به‌ڵێ، هه‌ر ئه‌م شاورمه ئاساییه‌كه، به‌ڵێ به‌ڵێ ئه‌وه‌ى له‌فه‌كه، به‌س وه‌ڵا خۆشیشه، بابه جموره‌كه‌ى زۆره و هه‌ندێكجار دووكانه‌كان به‌ر ناكه‌ون، كوره ره‌نگه بووبێت به مایه‌ى كێشه له نێوان دوو كه‌سى خیزانێكیشدا، بۆ نموونه خوشك و برایه‌ك، یان ژن له مێرده‌كه‌ى دڵگران بووه، بۆچى ئه‌و شاورمه‌كه‌ى خواردووه و نه‌یداوه ئه‌م هههه، ده‌ى خه‌ریكه خۆیشم ده‌گه‌مه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى ئیتر بۆ سه‌یره ئه‌و دوو وڵاته‌ش كێشه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و خواردنه كه ئه‌وه‌نه خۆشه هههههه.با پێتان بڵێم ئه‌و دوو وڵاته كێن و ململانێكه‌یان چۆن سه‌رى هه‌ڵداوه؟.
ئه‌و دوو وڵاته ئه‌ڵمانیا و توركیایه، توركیا داوا ده‌كات، له یه‌كێتى ئه‌وروپا (شاورمه) وەک جۆرێکی خواردنی خێرا و یەکەم بەرهەمی که‌لتووری وڵاتەکەى تۆمار بکرێت، به‌ڵام ئه‌ڵمانییه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه، سه‌باره‌ت به‌و داواكارییه‌ى توركیا پێشكه‌شى كردووه كه گوایه ئه‌وان خاوه‌ندارێتى ئه‌و خواردنه ده‌كه‌ن، كۆمیسیۆنى ئه‌وروپا بڕیار بدات و ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ى ئه‌ڵمانیاش له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن "له رووى مێژووییه‌وه ئه‌وان خاوه‌ندارێتى ده‌كه‌ن".
ئێستا هه‌ردوو وڵات ده‌ڵێن "ئێمه خاوه‌نى ئه‌صڵى خواردنى شاورمه‌ین" و ئه‌م ملمڵانێیه‌ش له مانگی نیسانی ساڵی رابردوودا سەریهەڵدا، چونكه ئه‌و كاته توركیا به فه‌ڕمیی داواكارییه‌كه‌ى پێشكه‌ش به كۆمیسیۆن كرد، بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌وان تۆمار بكرێت، كه ئه‌م شاورمه‌یه‌ى خۆمان ده‌یناسینه‌وه، دۆنه‌ر و هه‌ندێكجاریش به كه‌بابى توركى ناسراوه.
له زۆربه‌ى چێشتخانەکانی ئەوروپا ئەم ژەمە خێرایە پێشکەش دەکرێت، بەتایبەتی لە ئەڵمانیا، هه‌ر بۆیه‌ش وەزارەتی خۆراک و کشتوکاڵی ئه‌و وڵاته ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ى به فه‌ڕمیی ده‌ربڕیوه به‌رانبه‌ر به‌و داواكارییه‌ى توركیا و رایده‌گه‌یه‌نێت "شاورمه خواردنێكى ئه‌ڵمانییه و تەنانەت ئەگەر هەمان ناویشی هەبێت، پێکهاتەکانی جیاوازن لە شاورمەی تورکی"، له كاتێكدا لە رووی پێکهاتەی خۆراکییەوە تورکیا خاوەندارێتی دەکات، بۆیه رەتیدەکاتەوە و چاوەڕوان ده‌كرێت ئه‌م هەفتەیه بڕیاری لەبارەوە بدرێت.
له ئه‌ڵمانیا کە ملیۆنان تورکى تێدا دەژین، ئەگەر لە یەکێتی ئەوروپا (دۆنەر) وەک ژەمێکی تورکی تۆماربکرێت، ئه‌و كاته چێشتخانە ئەڵمانییەکان ناچار دەبن ئەم ژەمە بگۆڕن.
ئه‌مه لە کاتێکدایه، تورکیا لە داواکارییەكه‌ی کە پێشکەشى یەکێتیی ئەوروپای کردووە، وردەکاریی پێکهاتەکانی خواردنەكه‌ى لە چێشتخانە بیانییەکان لە سەرتاسەری ئەوروپا نیشانداوە و بڕیارە ئه‌م هەفتەیه کۆمسیۆنی ئەوروپا، بڕیاره‌كه‌ى خۆى بدات.
هاوكات، میدیاکانی هه‌ردوو وڵات لە زاری جەم ئۆزدەمیر، وەزیری خۆراک و کشتوکاڵی ئەڵمانیا ئاشكرایانكردووه "پێویستە هەموو کەسێک بتوانێت کەباب بە ئارەزووی خۆی ئامادە بکات و بیخوات، پێویست ناكات له سه‌ر ئەم پرسە، رێنمایی لە توركیا وه‌ربگیرێت
پ ح ع